عەدنان عوسمان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "هەواڵی گەڕانەوەم بۆ ناو بزوتنەوەی گۆڕان دوورە لە راستیەوە."
عەدنان عوسمان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "هەواڵی گەڕانەوەم بۆ ناو بزوتنەوەی گۆڕان دوورە لە راستیەوە."
عەدنان عوسمان وتەبێژى پێشووى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "دەنگۆى گەڕانەوەم بە هەمان پۆستى پێشووم بۆ ناو بزوتنەوەى گۆڕان دوورە لە راستیەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ عەدنان عوسمان وێنەیەکى لەگەڵ چەند لایەنگرێکى بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە لە گردى زەرگەتە بڵاوکردەوە.
هەفتەى رابردوو، هەریەکە عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا و دەرباز محەمەد لە ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى گۆران دەستیان لەکارکێشایەوە.
عەدنان عوسمان لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ وەك سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و پاش ئەوەش بووە وتەبێژی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان.
عه‌دنان عوسمان لەدایکبووی ١٩٦٦ له ناوچه‌ی شێخ باوه لە گەرمیان، ساڵی ١٩٧٥ ناوچه‌که‌یان به‌ر ته‌عریب که‌وتووه و له دێی شێخ له‌نگه‌ر له خوارووی کەلار نیشته‌جێ بوون.
لە ساڵی ٢٠٠٠ به‌شداری کردووە له ده‌ركردنی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی و به‌رپرسی ئۆفیسی ئه‌وروپای رۆژنامه‌كه بووە، پێشتر سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بووه و ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان کردووه، لە ساڵی ١٩٨٩ له زانکۆی به‌غدا فه‌سڵکراوه به هۆی به‌شدارینه‌کردنی له مه‌شقی جه‌یش شه‌عبیدا.
له ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئاڵای شۆڕش بووه و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژنامه بووه.