سەردێڕ:

دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین لەسەر داوای ھاوپەیمانان بووە

بۆ لیوا هاوبەشەکان
فۆتۆ: 
2021-01-24

57968 جار خوێندراوەتەوە

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:


وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕە هاوکارییەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا راستەوخۆ دەخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتەکەیان.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "بڕیاریان داوە ئەو بڕی هاوکارییەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرا، وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بەلیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە."  

ئەمڕۆ، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "دەستکاری لێبڕینی موچەی وەزارەتەکەیان دەکەین و یان بە تەواوی لادەبەن یان کەمی دەکەنەوە".

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥دا حکومەتی هەرێم دەستی بە پاشەکەوتکردنی موچە کرد و رایگەیاندبوو، لە ماوەکانی داهاتوودا ئەو پارەیەی کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ فەرمانبەرانی دەگەڕێننەوە، بەڵام ئێستا و پاش شەش ساڵ هیچ بڕە پارەیەکی پاشەکەوتکراو بۆ فەرمانبەران بەگەڕێنراوەتەوە.

پاش چەند مانگێکیش لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیدا بڕیاردرا، موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت و تا ئێستاش دابەشکردنی موچە بەوجۆرە بەردەوامە.