سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا

فۆتۆ: 
2021-01-24

14483 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە لەم ماوەیەدا لەسەر موچە.


بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە لەم ماوەیەدا لەسەر موچە.

فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارای عێراق لە رووماڵی بە ئێن ئاڕ تیدا راگەیاند، "حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەنددا رێککەوتنی کردووە، نەک کوتلەکانی پەرلەمان،" دەشڵێت، "شاندی هەرێم ناتوانێت هیچ کاریگەرییەکان هەبێت لە بەغدا بۆ موچە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "کوتلە شیعەکانی ناو پەرلەمان ئێستا داوای زیاتر لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەکەن و دەبێت شاندێکی سیاسی بچێتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە".

ئەوەشى خستەڕوو، "ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی بودجەی عێراق ئەمەش وادەکات پشکی کوردیش کەمبێتەوە و بەغدا رازی بێت ١٣ ترلیۆن دینار بنێرێت، ئەوا هەرێم نەوت رادەست دەکات".

باسیلەوەشکرد، "هەرێم دەبێت پرۆژە یاسای بودجە تایبەت بۆ خۆی هەبێت ساڵانە و دەبێت چەند داهاتی دەستکەوت بۆ موچە تەرخانی بکات چاوڕەێی بەغدا نەکات، چونکە زوڵم لە هەرێم دەکرێت لەسەر موچە لەلایەن بەغداوە".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە ئێستادا شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەغدایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پرسى موچە و بودجەى عێراق و پشکى هەرێم تێیدا.