سەردێڕ:

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئێن ئاڕ تی: ئەگەر هەیە لێبڕینی موچەی وەزارەتەکەمان بە تەواوی لابەرین

فۆتۆ: 
2021-01-24

305007 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کە لێبڕینی موچەی وەزارەتەکەیان یان بە تەواوی لای دەبەن یان کەمی دەکەنەوە.


وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کە لێبڕینی موچەی وەزارەتەکەیان یان بە تەواوی لای دەبەن یان کەمی دەکەنەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەستکاری لێبڕینی وەزارەتەکەیان دەکەن، دەشڵێت، "لێبڕینەکە یان بە تەواوی لای دەبەین یان کەمی دەکەینەوە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش، بەرپرسانی هەرێم رایانگەیاندبوو، لەمەبەدوا ٣٠ رۆژجارێک موچە دابەشدەکەن، بەڵام لە رێژەی لێبڕینەکەی دڵنیانین و نازانن چەند دەبێت.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥دا حکومەتی هەرێم لەوکاتەدا دەستی بە پاشەکەوتکردنی موچە کرد و رایگەیاندبوو، لە ماوەکانی داهاتوودا ئەو پارەیەی کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ فەرمانبەرانی دەگەڕێننەوە، بەڵام ئێستا و پاش شەش ساڵ هیچ بڕە پارەیەکی پاشەکەوتکراو بۆ فەرمانبەران بەگەڕێنراوەتەوە.

پاش چەند مانگێکیش لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیدا بڕیاردرا، موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت و تا ئێستاش دابەشکردنی موچە بەوجۆرە بەردەوامە.

هێرش قادر، هەولێر

ئـ.بـ