سەردێڕ:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە: موچەی وەزارەتەکەمان دابەشنەکرا

فۆتۆ: 
2021-01-24

91722 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، موچەی وەزارەتەکەیان دابەشنەکراوە.


بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، موچەی وەزارەتەکەیان دابەشنەکراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت و چەکی بانکیش ئامادەکرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانکەکان تەمویل نەکراون و موچەی چەند وەزارەتێکی دیکەش هەر ئەمڕۆ دابەشکرا، نەتوانرا موچەی وەزارەتەکەیان دابینبکرێت.

لەبارەی کاتی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکەیانەوە ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، "دیارنییە کەی موچە دابەشدەکرێت."

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیاندبوو، "ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی هەریەک لە وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەزارەتی دارایی و ئابوری بە لێبڕینی ٢١%ەوە دابەشدەکرێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ٥٠ رۆژ بەسەر کۆتا موچەدا تێپەڕیوە کە حکومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا دابەشیکرد، بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا هەشت موچەی دابەشکردووە، کە سیانیان بۆ ٢٠١٩ و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە.

هاوکات، لەو پێنج موچەیەشی کە لەساڵی ٢٠٢٠دا دابەشکراوە، تەنها یەکێکیان موچەی تەواوبووە و یەکێکیان بە لێبڕینی ٪١٨ و سیانیان بە لێبڕینی ٪٢١ بووە.