سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: هەوڵدەدەین ناکۆکیەکانمان لەگەڵ ئێران چارەسەربکەین

فۆتۆ: 
2021-01-24

1014 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵدەدات ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئێراندا چارەسەربکات.


باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵدەدات ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئێراندا چارەسەربکات.

نوسینگەی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، کە لەگەڵ ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی ئەمریکا "سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەو کەسانە کردووە کە لە تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیران گیانیان لەدەستداوە."

هاوکات، باڵیۆزی ئەمریکا بە قاسم ئەعرەجی راگەیاندووە، "ناکۆکی نێوان ئێران و وڵاتەکەی بەردەوامە، بەڵام ئەوان هەوڵدەدەن ئەو ناکۆکیانە بە رێگەی دیبلۆماسی چارەسەربکەن و ئەوەش هەوڵێکی پێویستە."

لای خۆشییەوە، قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەکردووە، "عێراق لە شەڕی دژە تیرۆر بە هاوکاری هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت و هەماهەنگی پێویستیان هەیە دەربارەی گۆڕینەوەی زانیاری لەسەر گروپە تیرۆرستیەکان."  

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لە گۆڕەپانی تەیران لە بەغدای پایتەخت، دوو تەقینەوەی خۆکوژی روویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٢ کەس و ١١٠ کەسیش برینداربوون، دواتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو کارە راگەیاند.