سەردێڕ:

لە سنوری پارێزگای هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو

فۆتۆ: 
2021-01-23

48072 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی خەبات بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.


پۆلیسی خەبات بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

پۆلیسی خەبات بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوو بنەماڵەی دانیشتووی قەزاکەیان لەسەر کێشەیەک بووەتە دەمەقاڵەیان و دواتر بۆ ماوەی چەند خولەکێک تەقەیان لەیەکترکردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شەڕەکەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و ئێستا هێزەکانیایان کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان کردووە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، لە شاری هەولێر ژمارەیەک هاوڵاتی سەردانی چێشتخانەیەکیان کرد، دوای ئەوەی خاوەنی چێشتخانەکە پێی وتوون، کە خواردن تەواوبووە، بەوهۆیەشەوە دەمەقاڵێ دروستبوو و ئەو کەسانەش دەستڕێژی گولـلەیان لە چێشتخانەکە کردبوو.

ئەحمەد مستەفا، هەولێر