سەردێڕ:

لیستی کاتی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیاندرا

فۆتۆ: 
2021-01-23

180489 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی لیستی کاتی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بەپێی لیستەکەش سبەینێ یەکشەممە، موچەی هەریەک لە وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەزارەتی دارایی و ئابوری بە لێبڕینی ٢١%ەوە دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی لیستی کاتی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بەپێی لیستەکەش سبەینێ یەکشەممە، موچەی هەریەک لە وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەزارەتی دارایی و ئابوری بە لێبڕینی ٢١%ەوە دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو سبەی دووشەممە، ٢٥ی ١ی ٢٠٢١، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت و گاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

دواتریش، رۆژی سێشەممە، ٢٦ی ١ی ٢٠٢١، موچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت.

بۆ رۆژی چوارشەممەش، ٢٧ی ١ی ٢٠٢١یشدا، ئەو شوێنانەی موچەیان دابەشدەکرێت بریتین لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت)، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، ئەنجومەنی دادوەری دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین.

لە رۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ١ی ٢٠٢١دا، موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وه‌زاره‌تى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

لە کۆتا رۆژیشدا، کە رۆژی هەینی، ٢٩ی ١ی ٢٠٢١ دەکات، بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان دێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ٥٠ رۆژ بەسەر کۆتا موچەدا تێپەڕیوە کە حکومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا دابەشیکرد، بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا هەشت موچەی دابەشکردووە، کە سیانیان بۆ ٢٠١٩ و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە.

هاوکات، لەو پێنج موچەیەشی کە لەساڵی ٢٠٢٠دا دابەشکراوە، تەنها یەکێکیان موچەی تەواوبووە و یەکێکیان بە لێبڕینی ٪١٨ و سیانیان بە لێبڕینی ٪٢١ بووە.

هێرش قادر، هەولێر







‌بەپەلە