میدیاکانی میسڕ بڵاویانکردەوە، هێزەئەمنییەکانی وڵاتەکەیان دادوەرێک و دوو هاوڕێیان دەستگیرکردووە، کە کچێکیان فریوداوە و بە نۆرە دەستدرێژیان کردووەتە سەری.
میدیاکانی میسڕ بڵاویانکردەوە، هێزەئەمنییەکانی وڵاتەکەیان دادوەرێک و دوو هاوڕێیان دەستگیرکردووە، کە کچێکیان فریوداوە و بە نۆرە دەستدرێژیان کردووەتە سەری.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دادوەرەکە و هاوڕێکانی لە گوندێکی گەشتیاری لە باکوری میسڕ دەستدرێژیان کردووەتەسەر کچەکە، کە هاوڕێکانی دادوەرەکە خاوەنی نوسینگەی خانووبەرە و کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکانن.
میدیاکانی میسڕ باسیان لەوەشکردووە، کە ئەنجومەنی دادوەری وڵاتەکەیان رۆژی ٢ی مانگی داهاتووی بۆ گوێگرتن لە دادوەرە تۆمەتبارەکە و هاوڕێکانی دیاریکردووە، کە تۆمەتبارن بەوەی درۆیان لەگەڵ کچێکدا کردووە و بە فێڵ فڕاندویانە و دواتریش دەستدرێژییان کردووەتە سەری.
لەسەر رووداوەکەش كچەکە رایگەیاندووە، رۆژێک دوای ئەوەی دەستدرێژیکراوەتە سەری سکاڵای تۆمارکردووە و راپۆرتی پزیشکی دادوەریش پشتڕاستیکردووەتەوە، کە دەستدرێژی کراوەتەسەری، لە بەرامبەریشدا، سێ تۆمەتبارەکە تۆمەتەکەیان رەتکردووەتەوە و وتوویانە، "کچەکە لەسەرەتادا رەزامەندبووە."
هاوکات، لێکۆڵینەوە ئەمنییەکانیش ئەوەیان دەرخستووە، دوای ئەوەی تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون هەوڵیانداوە لە رێگەی کەسوکاریی کچەکەوە لە داواکەی پاشگەزی بکەنەوە و پێشنیازی قەرەبووی حەوت ملیۆن جونیەیان بۆ کردووە، لای خۆشییەوە، کچەکە لە سەرەتادا رەزامەندی نیشانداوە، بەڵام دواتر ئەوەشی وەکو بەڵگەیەک بۆ بەلارێدابردنی دۆسیەکەی لەلایەن تۆمەتبارەکانەوە خستووەتەڕوو.