سەردێڕ:

کۆنگرێس وادەی پرۆسەی لێپێچینەوە لە ترەمپی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2021-01-23

3092 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، پرۆسەی لێپێچینەوەی ترەمپ لە ٨ی شوباتی داهاتوو دەستپێدەکات.


سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، پرۆسەی لێپێچینەوەی ترەمپ لە ٨ی شوباتی داهاتوو دەستپێدەکات.

چەک شەمەر سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، دوای گەیشتنی پرۆژەیاساکە، ئەنجومەنی پیران رۆژێک بۆ گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەری دیاریدەکات.

لە پرۆژەیاسای لێپێچینەوەی ترەمپدا، ناوبراو بە بەلاڕێدابردنی رایگشتی و هاندانی پشتیوانەکانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و باڵەخانە فەرمییەکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا تۆمەتبارکراوە.

-چی دەبێت ئەگەر ئەنجومەنی پیران پرۆژەیاسای لێپێچینەوە لە ترەمپ پەسەندبکات؟

ئەگەر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای لێپێچینەوە لە ترەمپ پەسەند بکات، ئەوا گرنگترین شتێک کە ناوبراو لەدەستی دەدات بریتیە لەوەی، جارێکی تر ناتوانێت خۆی بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان کاندیدبکاتەوە و بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی.

هاوکات، چەندین ئیمتیازی فیدراڵی وەکو پاسەوان و پاراستنی هەمیشەیی و موچەی شیاو و کۆمەڵێک شتی دیکەش لەدەست دەدات.

لەوبارەیەوە، میچ مەکۆنێڵ، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پێشنیازی کردووە، دانیشتنی ئەنجومەنی پیران تاوەکو مانگی داهاتوو دوابخرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ باشتر خۆی ئامادەبکات و بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

دۆناڵد ترەمپ تاکە سەرۆکی ئەمریکایە لە مێژوودا کە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا دووجار لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرابێت.

لە سەرەتاکانی ساڵی رابردووشدا، بە تۆمەتی بەکارهێنانی کورسی دەسەڵات بۆ مەرامی تایبەتی، پرۆسەی لێپێچینەوە لە ترەمپ بەڕێوەچوو و کە لە کۆتاییدا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا، بێبەریکرا لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون.






‌بەپەلە