سەردێڕ:

سەرکردەیەکی پارتەکەی ئەردۆغان: بایدن لە بنەڕەتدا کوردە و ناوی بەهائەدینە

فۆتۆ: 
2021-01-23

78879 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکی پارتەکەی ئەردۆغان و پەرلەمانتاریی پێشووی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا رایگەیاند، کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە بنەڕەتدا کوردە و لە عەشیرەتی بیرۆکییە و ناوشی بەهائەدینە.


سەرکردەیەکی پارتەکەی ئەردۆغان و پەرلەمانتاریی پێشووی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا رایگەیاند، کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە بنەڕەتدا کوردە و لە عەشیرەتی بیرۆکییە و ناوشی بەهائەدینە.

ئۆرھان میرئۆغڵو سەرکردەی پارتی داد و گەشەپێدان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو پارتە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو، لەم دوواییانەدا لە یەکێک لە هاورێ کوردەکانییەوە زانیویەتی "جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە بنەڕەتدا کوردە و لە عەشیرەتی بیرۆکیە، کە بنەماڵەکەیان لە یەریڤانەوە کۆچیانکردووە و چوونەتە ئەمریکا"، دەشڵێت، "لە بنەڕەتدا بایدن ناوی بەهائەدین ئاغایە."

لە بەرامبەر ئەوەشی کە بۆچی بە جۆ بایدن بانگ دەکرێت ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی تورکیا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەوەیە، کە بایدن لە پەنسلڤانیا لەدایکبووە و خەڵکی ئەو ناوچەیە لە بنەڕەتدا لە خەڵکانی ئینگلیز و ئیرلەندا و فەرەنسا پێکهاتووە.

شارەزایان پێیانوایە پشتڕاستکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەم تویتەی سەرکردەی حزبەکەی ئەردۆغان قورسە، هاوکات، ژمارەیەک لە شارەزایانیش پێیانوایە سیاسەتەکانی بایدن بەردەوام لە بەرژەوەندی کورد بووە و بەردەوام واشنتن و ئەنقەرە گرژی لە پەیوەندییەکانیاندابووە و سەرۆکی نوێی ئەمریکاش پێشتر و لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دژایەتی خۆی بۆ سیاسەتەکانی دەرەوەی تورکیا دەربڕیبوو.