سەردێڕ:

ئێران مەرجێـک بۆ بایـدن دادەنێت

فۆتۆ: 
2021-01-23

6547 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی سێ هەفتەیە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی نوێنەری ئێران و ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیکردووە بە گفتوگۆکردن لەپێناو ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ ناو رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کە ئیدارەی پێشتر بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ تاکلایەنانە لێی کشایەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی لۆڤیگارۆی فەرەنسی کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکان لە نێوان ماجد رەوانچی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری ئیدارەی بایدن لە رێکخراوەکە بەڕێوەچووە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، "بەم نزیکانە بۆمان دەردەکەوێت کە ئایا گفتوگۆکان سەرکەوتوو بوون یان نا".

هاوکات، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکیدا کە لە گۆڤاری فۆرێن پۆڵەسیدا بڵاوکراوەتەوە، داوا لە بایدن دەکات سزا سەپێندراوەکانی سەر وڵاتەکەی بێ هیچ پێش مەرجێک لاببات، ئەگەر دەیەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران رزگاربکات.

پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ بە بەشداری یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا و روسیا و چین و ئەمریکا رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران واژۆکرد لەبارەی لابردنی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن واشنتۆنەوە بە مەرجێک تاران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت.