سەردێڕ:

وێنە.. لە روسیا کەسێک بە تۆمەتی هێرشی چەکداری دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2021-01-22

788 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە ویستویەتی هێرشی چەکداری لە شاری بشکیریای روسیا ئەنجام بدات.


دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە ویستویەتی هێرشی چەکداری لە شاری بشکیریای روسیا ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا رایگەیاند، کەسێکی دانیشتوی روسیا هەستاوە بە پلاندان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی دژی دامەزراوە فەرمییەکانی روسیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر پارچە چەکێک و بۆمبێکی دەستی لە حەشارگەیەکدا گیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەسەر ئامێری پەیوەندیکردن و گواستنەوەی زانیاری تایبەت بە دروستکردنی بۆمبە دەستییەکان گیراوە، کە لەلایەن گروپی چەکداری "تەحریر شام" لە سوریاوە زانیاری بەدەستگەشتووە.