سەردێڕ:

تەقینەوە لە وێستگەیەکی پترۆکیمیاوی ئێران روویدا

فۆتۆ: 
2021-01-22

3321 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران روودانی تەقینەوەیەکی لە وێستگەی بنجورد بۆ پترۆکیمیاوی لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە. هاوکات، ئاماژەی بەوەشدا تەقینەوەکە لە بۆری هەڵمی ئاوی کارگەکە رویداوە و هیچ ئاماژەیەکیش نییە گازی ئامۆنیاک دزەی کردبێت.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وێستگەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام ناردنی گاز بۆ وێستگەکە وەستاوە و بۆی چووەتەوە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو بۆریە ئاویانەی لە عەمباری گازی ئامۆنیاوە نزیکبوون بتەقنەوە.

راشیگەیاند، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئامۆنیاک گازێکە رەنگی نییە و لە هەوا سوکترە و دەتوانرێت بەئاسانی لەناو هەوادا و لە ریگەی هەناسەدانەوە هەڵبمژرێت و دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و خنکان ئەگەر چڕبێت.

هاوکات، گازەکە لە هەواد ناسوتێت، بەڵام لەگەڵ ئۆکسجیندا گڕدەگرێت و بڵێسەیەکی زەردی هەیە.