سەردێڕ:

بایدن دەستپێشخەرییەک دەکات؛ روسیاش پێشوازی لێدەکات

فۆتۆ: 
2021-01-22

6869 جار خوێندراوەتەوە

جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن دەیەوێت كە پەیمانی نوێی كۆنترۆڵی چەک و جبەخانە لەگەڵ روسیا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژ بكاتەوە.


جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن دەیەوێت كە پەیمانی نوێی كۆنترۆڵی چەک و جبەخانە لەگەڵ روسیا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژ بكاتەوە.

هاوکات، دیمیتری بیسکۆف وتەبێژی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، کە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی بایدن دەکەن.  

رۆژی دووشەممەی رابردووش، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی ئامادەكاری دەكات بۆ رێككەوتنێكی خێرا لەگەڵ ئەمەریكادا بۆ درێژكردنەوەی دوایین پەیماننامەی كۆنترۆڵكردنی چەک، كە لە ماوەی دوو هەفتەدا بەسەردەچێت.

پەیماننامەكە هەریەک لەو دوو وڵاتە سنوردار دەكات بەوەی ١٥٠٠ چەكی ئەتۆمی و ٧٠٠ موشەک و بۆمبهاوێژیان هەبێت ئەمەش ٣٠٪ كەمترە لە بەرزترین رێژەی ئەو چەكانە كە ساڵی ٢٠٠٢ هەیانبووە.

پەیماننامەكە لە ساڵی ٢٠١٠ لە پراگی پایتەختی چیک واژۆكرا، كە دوایین رێككەوتنی گەورەی كۆنترۆڵكردنی چەک بوو لە نێوان ئەمریکا و روسیا واژۆكراوە.