سەردێڕ:

رۆحانی: هیواخوازم بایدن بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی

فۆتۆ: 
2021-01-22

699 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری ئێران داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی سەردەمی ئۆباما و دەشڵێت، "ئەگەر واشنتن بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، ئەوا ئێران هەموو بەڵێنەکانی خۆی لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا جێبەجێدەکات."


سەرۆککۆماری ئێران داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی سەردەمی ئۆباما و دەشڵێت، "ئەگەر واشنتن بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، ئەوا ئێران هەموو بەڵێنەکانی خۆی لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا جێبەجێدەکات."

حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکرد، "سەردەمی دیکتاتۆریانەی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی هات و رۆژانێکی نوێ بەڕێوەیە."

حەسەن ڕۆحانی لەبارەی سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپەوە باسی لەوەشکرد، "چوار ساڵی سەرۆکایەتی ترەمپ هیچ بەرهەمێکی نەبوو، جگە لە خوڵقاندنی نادادپەروەری و گەندەڵی و دروستکردنی کێشە بۆ هاوڵاتیانی خۆی و تەواوی جیهانیش."

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەبارەی ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە ئاماژەی بەوەکردووە، جیهان درک بەوەدەکات ئەمریکا دەتوانێت چاکسازی لە خۆیدا بکات، وتووشییەتی، "پێویستە ئەمریکا بەکرداری بیسەلمێنیت چاکسازی لە خۆیدا دەکات."

لە کاتی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپدا، تێکچوونی پەیوەندییەکان و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتە لوتکە دوای ئەوەی، قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدا کوژرا.

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەش، جۆ بایدن وەک ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، هاوکات، بەگوێرەی وتەکانی بایدن لە کاتی بانگەشی هەڵبژاردنەکاندا، بەنیازە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ئاسایی بکاتەوە و رێککەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ش، کە لە ٢٠١٨دا ئیدارەی ترەمپ بەفەرمی لە رێککەوتنەکە کشایەوە سەرلەنوێ زیندوو بکاتەوە.  

رێککەوتنامەی JCPA کە بە رێککەوتنامەی 'ئەتۆم'ی ناسراوە و لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک لە چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا لەلایەک و ئێرانیش لەلایەکی ترەوە واژۆکرا، ئامانج لە رێککەوتنەکەش سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێانی چەکی ئەتۆم بوو لەلایەن ئێرانەوە.