سەردێڕ:

ئێران گەورەترین پاڵاوگەی نەوت و گاز دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-22

1122 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئێران کردنەوەی گەورەترین پاڵاوگەی گاز و وێستگەی دەرهێنانی نەوتی بە بەهای ٣٠٠ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند.


سەرۆکی ئێران کردنەوەی گەورەترین پاڵاوگەی گاز و وێستگەی دەرهێنانی نەوتی بە بەهای ٣٠٠ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە چاودێری حەسەن رۆحانی سەرۆکی وڵاتەکە رێوڕەسمی کردنەوەی پاڵاوگەی "بەدەستی باڵا"ی بۆ گازی لە شاری بەهبەهانی پارێزگای خوزستان لە باشوری وڵات بەڕێوەچوو. ئەمەش گەورەترین پاڵاوگەی گازی سروشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە دەستپێکی کردنەوەی رێوڕەسمەکەدا، حەسەن رۆحانی لە وتەیەکیدا رایگەیاند، کردنەوەی ئەم پاڵاوگەیە هاوکاتە لەگەڵ رۆیشتنی ئەو کەسەی پلانی بۆ شکستی ئێران داڕشت (دۆناڵد ترەمپ)، بەڵام خۆی شکستیهێنا.

هاوکات، لەلایەن خۆیەوە مەحمود ئەمین نەژاد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژەکە و بەئامادەیی بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، سەرەڕای سزاکان و قەدەغەکردنەکانی ئەمریکا، پسپۆڕانی ئێران سەرکەوتووبوون لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە کە دەبێتە گەورەترین پاڵاوگەی گاز لەسەر ئاستی ناوچەکە.

راشیگەیاند، پرۆژەکە تەنیا ٣٦ مانگی پێویست بووە و بەبڕی تێچووی سێ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دامەزراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پاڵاوگەکە دەتوانێت گازی سروشتی لە نەوتی خاوی سێ پارێزگای خوزستان و کەهکیلوێ و بوێرئەحمەد بەرهەم بهێنێت.
باسی لەوەشکرد، پرۆژەکە پێویستی بە زیاتر لە هەزار کیۆمەتر بۆری هەبووە بۆ گواستنەوەی گاز، لە ئێستادا ئەمە سێەم گەورەترین پرۆژەیە لە جیهاندا.