سەردێڕ:

تاوەکو کەی قەدەغەی هاتوچۆ لە بەریتانیا بەردەوام دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-01-22

2606 جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەتیکردەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتەکەیدا تاوەکو هاوینی ئەمساڵ درێژە بکێشێت و رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا رەوشەکە ئاسایی دەکرێتەوە.


بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەتیکردەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتەکەیدا تاوەکو هاوینی ئەمساڵ درێژە بکێشێت و رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا رەوشەکە ئاسایی دەکرێتەوە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، بە نیازنین قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو هاوینی ئەمساڵ درێژبکەنەوە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''ئێستا زووە بوترێت سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ چەند مانگێکی تر درێژبکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی تووشبوان روو لە کەمبوونە.''

ئاماژەی بەوەشدا، هیواخوازن تاوەکو کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتوچۆ بتوانن ڤاکسینەکە بەسەر ئەو گروپانەدا دابەشبکەن کە مەترسی زیاتریان لەسەرە".

جۆنسن باسی ئەوەشی کرد، زنجیرەی نوێی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و پێویستە خەڵکی پابەندنی رێنماییەکان ببن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

راشیگەیاند، لە رۆژێکدا زیاتر لە ٣٦٦ هەزار ڤاکسین دابەش دەکەن و نزیکەی چوار ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەس ڤاکسینەکەی وەرگرتووە، ١٤ ملیۆن ڤاکسینی دیکەش لە ماوەیەکی کەمدا دابەشدەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتیی لە سەرتاسەری وڵات لە سەرەتای ئەم مانگە راگەیاند و تا ناوەراستی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، کە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەى ژماری توشبووانە بە کۆرۆنا و زنجیرەی نوێی کۆرۆنا.