سەردێڕ:

ئاماژەکانی پشت تویتەکەی پۆمپیۆ چین؟

فۆتۆ: 
2021-01-21

9023 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکیدا رۆژانی ماوە بۆ گەیشتن بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەژمێرێت کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.


وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکیدا رۆژانی ماوە بۆ گەیشتن بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەژمێرێت کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکیدا نوسیویەتی، "١٣٨٤ رۆژ"، کە دەکاتە ٣٤٦ رۆژ بۆ هەر ساڵێک.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پۆمپیۆ بۆ هەر ساڵێک ١٩ رۆژی لێدەرکردووە کە دەکاتە ٧٦ رۆژ لەنێوان ٣ی ١١ بۆ ٢٠ی ١ کە رۆژی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە لە ئەمریکا.

ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەست لەو تویتەی مایک پۆمپیۆ بریتیە لەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، کۆمارییەکان، یان خۆی یاخود دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، هەندێک زانیاریی لەناو پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە کە گوایە کاندیدی چوار ساڵی داهاتوویان بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە بریتی دەبێت لە مایک پۆمپیۆ، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پشتراست نەکراوەتەوە.

هاوکات، بەشێک لەو کەسانەی کۆمێنتیان بۆ تویتەکەی پۆمپیۆ نوسیوە ئاماژە بەوەدەکەن کە خۆی کاندید بکات و بەشێکی دیکەش داوای دووبارە کاندیدکردنەوەی دۆناڵد ترەمپ دەکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە، ٢٠ی ١ی ٢٠٢١،  جۆ بایدنی سەرۆک  و کامالا هاریسی جێگری لە کۆنگرێس سوێندی یاساییان خوارد و بەوەش بە فەرمی وەک سەرۆک و جێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکاربوون.