ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم مەرکەزی نەبووە و حزب کۆمپانیای داناوە. دەشڵێت، "لە کوردستان ناتوانرێت چاکسازی ئەنجامبدرێت، چونکە فرەخاوەنە".
ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم مەرکەزی نەبووە و حزب کۆمپانیای داناوە. دەشڵێت، "لە کوردستان ناتوانرێت چاکسازی ئەنجامبدرێت، چونکە فرەخاوەنە".
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، حزبە ئیسلامییەکان لەم هەڵبژاردنەدا زەرەر دەکەن و دەنگەکانیان کەم دەکات، لەبەر ئەوەی بنکەکانی دەنگدان جیاوازە.
رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی باسی لەوەشکردووە، لە کوردستاندا حزب کاریگەری لەسەر ئابووری هەیە و یارمەتی حکومەت دەدات، ئەوەش پێچەوانەی ئەوروپایە، بەجۆرێک لەوێ حکومەت هاوکاری حزب دەکات.
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەشڵێت، چاکسازی لە کوردستان سەرناگرێت، چونکە لە وڵاتدا خاوەن زۆرە و فرەجەمسەری پەیدابووە و حکومەت ناتوانێت ئاگاداری تەواوی داهاتەکانی بێت.