سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دەستپێکی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تاوەکو ئێستا، بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پهسەهندكردووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دەستپێکی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تاوەکو ئێستا، بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پهسەندكردووه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "له ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یەدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی كاركردنی به بڕی دوو ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دۆلار بەخشیوە".
دەشڵێت، ئه‌م هه‌نگاوانه ته‌نیا دهستپێكە بۆ گهشهپێدانە له كه‌رتی تایبه‌تدا و فره سه‌رچاوه‌كردنی ئابووری، به‌و واتایه دێت كه هه‌موو كه‌رت و بوارێك هه‌لی پێشخستنی پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، چه‌ندین پڕۆژه‌ی په‌سه‌ندكردووه و ده‌كاته ١٢ ملیار دۆلار كه پڕۆژه‌كان خۆیان له بوارەکانی پیشه‌سازیی، نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده، گه‌شتوگوزار، وه‌رزش، بازرگانی، ته‌ندروستی و كشتوكاڵ دەبیننەوە.

