ئاژانسی فریاکەوتنی فەرمی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەک لە شارۆچکەی خارکیڤی ئۆکرانیا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی فریاکەوتنی فەرمی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەک لە شارۆچکەی خارکیڤی ئۆکرانیا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەکەدا کە ٣٣ کەس لەناو بیناکەدا بووە و بەگوێرەی دوایین ئامری فەرمی ئەو وڵاتەش بەهۆی ئاگرەکەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی دەستەی لێکۆڵینەوەی ئۆکرانیاش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی پشت ئاگرەکە کردووە و، بەگوێرەی ئاماژە سەرەتاییەکانیش هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی پشتگوێخستنی چاودێریکردنی ئامێرە گەرمکەرەوە کارەباییەکانی نەخۆشخانەکەوەیە.