سەردێڕ:

ئەمڕۆ بایدن ١٠ بڕیار دەردەکات

فۆتۆ: 
2021-01-21

9118 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆ بایدن ١٠ بڕیاری تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی بەربڵاوی کۆرۆنا دەردەکات، لەنێویشیاندا دابینکردنی بودجەی کارەساتەکان بۆ پاڵپشتیکردنی کردنەوەی قوتابخانەکان.


 ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆ بایدن ١٠ بڕیاری تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی بەربڵاوی کۆرۆنا دەردەکات، لەنێویشیاندا دابینکردنی بودجەی کارەساتەکان بۆ پاڵپشتیکردنی کردنەوەی قوتابخانەکان.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، بڕیارەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی جۆبایدنی سەرۆکی ئەو وڵاتە بریتین لە دامەزراندنی بۆردێکی تایبەت بە ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر، پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، دانانی ژمارەیەک پرۆتۆکۆڵی تایبەت بە گەشتیارانی نێودەوڵەتی، رەوانەکردنی پێداویستی و سەرچاوەی پزیشکی بۆ ئەو ناوچانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی زۆری پێگەیاندوون.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکانی سەرۆکی نوێی ئەمریکادا هەریەکە لە راسپاردنی ئاژانسی فیدڕاڵی بەڕێوەبردنی بارودۆخی لەناکاو بۆ قەرەبووکردنەوەی تەواوی دارایی ویلایەتەکان و هۆزە ئەمریکییە رەسەنەکان، بۆ ئەو تێچوون و خەرجیانەی کە لەکاتی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا خەرجیان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، رەوانەکردنی هەزاران ستافی پزیشکی ئاژانسە فیدڕاڵییەکان، دامەزراوە سەربازییە پزیشکیی و دەرمانسازییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دابەشکردنی ڤاکسینەکان بەسەر هاوڵاتیاندا لەخۆدەگرێت.

دوێنێ چوارشەممە، جۆ بایدن وەک ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، لەچوارچێوەی وتاری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، "وڵاتەکەی پێدەنێتە کوشندەترین و سەختترین کاتی ڤایرۆسەکە" و جەختی لەوەشکردەوە، "دەبێت سیاسەت وەلابنێین و وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو روبەڕوی ئەم ڤایرۆسە ببینەوە".