سەردێڕ:

تویتەر بەهۆی مسوڵمانانی ئیگۆرەوە هەژمارێکی چینی داخست

فۆتۆ: 
2021-01-21

3693 جار خوێندراوەتەوە

​تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری باڵیۆزخانەی چینی لە ئەمریکا داخست لەبەر داکۆکیکردن لەسەر سیاسەتی چین لە ناوچەی شینگیانگ بە تۆمەتی سەرپێچیکردنی مافی مرۆڤەوە.


 تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری باڵیۆزخانەی چینی لە ئەمریکا داخست لەبەر داکۆکیکردن لەسەر سیاسەتی چین لە ناوچەی شینگیانگ بە تۆمەتی سەرپێچیکردنی مافی مرۆڤەوە.

باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن پۆستێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ''ژنانی ئیگۆر، ئامێری دروستکردنی منداڵ نین".

ماڵپەڕی عەرەبیە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای تویتەر هەژماری باڵێۆزخانەکەی سڕیەوە، بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی کۆمپانیاکە دژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئەم هەنگاوەی تویتەر دوای ئەوە دێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوو رۆژ لەمەوبەر لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، "چین کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە شینگیانگ ئەنجام دەدات، لە بە ئامانجگرتنی موسڵمانانی ئیگۆر و ئەندامانی کەمینە ئایینیەکانی دیکە."

حکومەتی چین ماوەی چەند ساڵێکە رێوشوێنی بەرامبەر بە مسوڵمانانی ئیگۆری وڵاتەکەی گرتووەتەبەر، کە میدیاکانی جیهان بە رێوشوێنی "توند" ناوی دەبەن، پاساوی ئەو هەنگاوەشی ئەوەیە نایەوێت لەنێو موسڵمانانی ئەو وڵاتەدا کەسانی توندڕەو دروستببن.