سەردێڕ:

دارایی هەرێم رەزامەندی بۆ دابەشکردنی موچەی سێ مانگی وانەبێژان دەربڕی

سێ مانگی ساڵی رابردوو
فۆتۆ: 
2021-01-21

72299 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوسراوێک، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی وانەبێژان دەربڕی.


بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە بۆ وەزارەتی پەروەردەی ناردووە، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی رابردووی وانەبێژان.

هەر بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس ٣٠٠ هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەردەگرن.

هاوکات، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەردەگرن.

پێشتر، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران خەرجکردنی بڕەپارەی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوی پەسەندکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٠دا، مامۆستایانی وانەبێژ موچەی مانگی ٥ی هەمان ساڵیان وەرگرت و بڕیاریشە موچەی مانگەکانی شەش تاوەکو نۆی ساڵی رابردوو، پاشەکەوت بکرێت.

No description available.