سەردێڕ:

ئایا دوای مێرکڵ ئەڵمانیا دەرگا بە رووی کۆچبەراندا دەکاتەوە؟

فۆتۆ: 
2021-01-21

3956 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی کاندید ناکاتەوە، حزبی کۆمەڵگەی مەسیحیەکان ئارمین لاشیت-ی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندید دەکات، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەو وڵاتە دەرگای بە رووی کۆچبەراندا کردەوە.


دوای ئەوەی ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی کاندید ناکاتەوە، حزبی کۆمەڵگەی مەسیحیەکان ئارمین لاشیت-ی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندید دەکات، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەو وڵاتە دەرگای بە رووی کۆچبەراندا کردەوە.

بەڵام فرێدریك مێرتس، رکابەری لاشیت و لە پارتی چەپی پارێزگارەکانە و زۆر سورە لەسەر کێشەی کۆچبەران، هاوکات بە کەسێکی پۆپۆلیست دادەنرێت و حەزناکات دەسەڵات بگرێتە دەست، لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە.

هاوکات، مارکۆس زودەر، سەرۆکی حزبی باڤاریەکانە وەکو دوانەیەکی حزبی کۆمەڵگەی مەسیحیەکان دادەنرێت و حاکمی ئەو ویلایەتەیە کە ئابورییەکی بەهێزی هەیە و دەوڵەمەندترە لە ویلایەتەکانی تری ئەمریکا، لە کاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکلایەنە هەندێك بڕیاری دەرکرد وەکو داخستنی شوێنەکان و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، شارەزایان پێیان وایە ئەو هەوڵدەدات جێگەی مێرکڵ بگرێتەوە، وەکو سەرۆکێك هەڵسوکەتی دەکرد و هەواداریشی زۆرە و کەمێك لە سیاسیەکانی حزبەکەی مێرکڵ بە کاندیدێکی گونجاوی دادەنێت بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا.

لاشیت ئێستا رابەڕایەتی ئەو حزبە دەکات، وەکو وەزیری کۆچبەران و کاروباری پەنابەران لە کابینەکەی مێرکڵ کاریکردووە، ئاگاداری دۆسیەی کۆچبەرانە و ئەو تێگەیشتنەی هەیە کە ئەو وڵاتە دەتوانێت سودیان لێ وەربگرێت، بەڵام نەیارەکانی بە پێچەوانەوە دەیبینن.

بەپێی ئامارەکان بێت لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس کۆچیان بۆ ئەڵمانیا کردووە، دەستی کاری لەو وڵاتە بەرەوپێش بردووە و نیوەی زیاتریان کاردەکەن و باج بە حکومەت دەدەن، توانیویانە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانی تێکەڵ ببن و ئینتیمایان بۆ ئەو وڵاتە هەبێت.

رێگەی بەردەمی لاشیت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لەوانەیە ئاسان بێت، بە تایبەت ئەو راپۆرتانەی باس لە پشتگیری دادی کۆمەڵایەتی دەکەن لەلایەن ئەو کەسەوە، خۆی بەدووردەگرێت لە سواربوونی شەپۆلی ناسیۆنالیزم و دەستدرێژی بۆ سەر کەمە نەتەوەییەکان.

پۆپۆلیستەکان لەوانەیە گرێیەکی بەردەمی راوێژکاری ئەڵمانیا بن، لەوانەیە چارەنوسیان وەکو چارەنوسی ئێستای ترەمپ بێت، ئاماژەکان دەریدەخەن هەلی سەرکەوتنی لاشیت زیاترە بۆ دەسەڵات گرتنەدەست لە ئەیلولی داهاتوودا، کاری داهاتووی ئەو سیاسیە پیوسیتە ئابووری وڵات بنیاتبنێتەوە بەهۆی کاریگەریەکانی کۆرۆناوە و یەکڕیزی کۆمەڵگە بپارێزێت و پۆپۆلیستەکان پەرتەوازەبکات بۆ ئەوەی رووداوی وەکو هەڵکوتانەسەر کۆنگرێسی ئەمریکا، لە ئەڵمانیا دووبارە نەبێتەوە.