سەردێڕ:

دکتۆر فاوچی لە ئیدارەکەی بایدندا ئەرکێکی نوێی پێ سپێردرا

فۆتۆ: 
2021-01-21

2132 جار خوێندراوەتەوە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، لە ئیدارە نوێیەکەی جۆ بایدندا ئەرکێکی نوێی پێسپێردرا کە ئەویش سەرۆکایەتیکردنی شاندی ئەمریکایە بۆ ناو رێکخراوی تەندروستی جیهانی.

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا واژۆی لەسەر بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەمریکا کرد بۆ ناو رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ ئەوەش دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی دایاریکرد بۆ سەرۆکایەتیکردنی شاندی ئەمریکا بۆ ناو رێکخراوەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا و لە تەمموزی ساڵی رابردوودا، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە، ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کشایەوە.

لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی رابردووی ئەمریکادا، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەو وڵاتە باسی لەوەکردبوو، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بیباتەوە جارێکی دیکە وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو رێکخراوی تەندروستی جیهانی.