سەردێڕ:

بە فەرمانی کازمی چەند بەرپرسێکی ئەمنی دەستیان لەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2021-01-21

1958 جار خوێندراوەتەوە

پاش تەقینەوەکانی شاری بەغدادی پایتەخت سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە ریزەکانی دەزگای ئەمنی و هەواڵگریدا کرد، لە یەکەم هەنگاویشدا، بەڕێوەبەری هەواڵگری ئۆپراسیۆنەکانی بەغدای لەکارخست.


پاش تەقینەوەکانی شاری بەغدادی پایتەخت سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە ریزەکانی دەزگای ئەمنی و هەواڵگریدا کرد، لە یەکەم هەنگاویشدا، بەڕێوەبەری هەواڵگری ئۆپراسیۆنەکانی بەغدای لەکارخست.

 ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، گۆڕانکارییەکان بەرپرسانی دەزگای ئەمنی و هەواڵگری گرتووەتەوە، بەڵام هیچ وەردەکارییەکی زیاتری ئاشکرانەکردووە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بە گرنگی گۆڕانەکاندا بە مەرجێک بەدوور بێت لە فشار و دەستوەردان رەتبکاتەوە.

ماڵپەڕی حوڕە بڵاویکردەوە، گۆڕانکارییەکان لیوا باسل عامری تێدایە کە بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر کار لابراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەغدای پایتەختی عێراق دوو تەقینەوە لە ناوچەکانی باب شێخ و ساحە تەیران روویدا و بە وتەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، بەهۆیانەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ کەسیش برینداربوون.