سەردێڕ:

دوو هاوڵاتی کورد لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا گیانیان لەدەستداوە

فۆتۆ: 
2021-01-21

9328 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوو لەو کەسانەی لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا گیانیان لەدەستداوە هاوڵاتی کوردن و دانیشتووی شاری دهۆک و هەولێرن.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوو لەو کەسانەی لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا گیانیان لەدەستداوە هاوڵاتی کوردن و دانیشتووی شاری دهۆک و هەولێرن.

بڕیار نێروەیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی سەردانی بنەماڵەی ئەو کەسەی کرد کە دانیشتووی کۆمەڵگەی رزگاریە لە پارێزگای دهۆک و کەسوکارەکەی دەڵێن، کوڕەکەیان بازرگانە و بۆ ئەو کارەیش سەردانی بەغدای کردووە.

دەشڵێن، کوڕەکەیان ناوی (غازی حازم)ە و لەدایکبووی ١٩٧٤ و ماوەی ٢٠ ساڵە بەرهەمی خۆماڵی کوردی بۆ شارەکانی خوارووی عێراق و بە تایبەتی بەغدا دەبات.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، کەسێکی دیکەی کورد کە دانیشتووی شاری هەولێرە لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدادا گیانی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا زانیارییەکی ئەوتۆ لەبارەیەوە نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەغدای پایتەختی عێراق دوو تەقینەوە لە ناوچەکانی باب شێخ و ساحە تەیران روویدا و بە وتەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، بەهۆیانەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ کەسیش برینداربوون.