سەردێڕ:

ئایا هەرێمی کوردستان مەترسی وشکەساڵی تێپەڕاند؟

فۆتۆ: 
2021-01-21

2365 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى سلێمانى رایگەیاند، تا پێش هاتنى ئەم شەپۆلەى بارانبارین ترسیان هەبوو، کە ئایا مەترسى لەسەر ئاوى ژێرزەوى دەبێت یان وشکە ساڵى دروستدەبێت، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیەبێت مەترسى وشکەساڵى تێدەپەرێنن.

عەباس عەلى بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "هەتا پێش هاتنى ئەم شەپۆلەى باران بارین ترسمان هەبوو، کە ئایا مەترسى لەسەر ئاوى ژێرزەوى دەبێت یان وشکە ساڵى دروستدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە بێت پێدەچێت مەترسى وشکەساڵى تێدەپەرێنین، چونکە وەرزى بارانبارین هێشتا کاتى ماوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تا 18ى ئەم مانگە لە سنورى پارێزگاى سلێمانیدا بە تێکڕا 236 ملیمەتر بارانباریوە و بەراورد بە ساڵى رابردوو تاوەکو ئەو بەروارە 59.7 ملیمەتر کەمتر باریوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "لە پارێزگاى هەڵەبجەش بە تێکڕا 135.3 ملیمەتر باریوە و بەراورد بەساڵى رابردووش 3.83 ملیمەتر باران کەمتر باریوە لەمساڵدا".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا، بەشیکى زۆرى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و بە تایبەتی جوتیاران ترسی ئەوەیان لادروستبوو، کە وشکە ساڵى لە هەرێمی کوردستان دروستبێت.