سەردێڕ:

وەزیرى پلاندانان: بڕینی ٣٥٪ی موچە دوورە لە راستییەوە

دەنگۆکان رەتدەکەنەوە
فۆتۆ: 
2021-01-21

99285 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، "دەنگۆى بڕینى موچەى فەرمانبەران بە بە رێژەى لە ٣٥% هیچ بنەمایەکى نیە و هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نەدراوە."


وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، "دەنگۆى بڕینى موچەى فەرمانبەران بە بە رێژەى لە ٣٥% هیچ بنەمایەکى نیە و هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نەدراوە."

دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنفراسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "شەممە یان یەکشەممەى داهاتوو شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکەین و هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن، کە لەبارەى یاسای بودجەوە لەگەڵ حکومەتى عێراقدا بگەینە و دواتریش پێدەچێت شاندێکى باڵاى سیاسی بۆ هەمان مەبەست سەردانى بەغدا بکات."

لەبارەى ئەوەى کە بۆ مانگەکانی داهاتوودا موچەى فەرمانبەران بە رێژەى لە ٣٥٪ کەمدەکرێتەوە، وەزیرى پلانادانان رایگەیاند، "نەخێر ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکى نیە و هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نەدراوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "ئێمە پلانمان داناوە تا کۆتاى مانگى ئازار یاساى بودجەى هەرێمى کوردستان پەسەندبکرێت و لەسەرەتاى مانگى نیساندا بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

ئەوەشى خستۆتەڕوو، "ئەگەر لەگەڵ حکومەتى عێراق بگەینە رێکەوتن ئەوا ئەوکاتە سێ سەرچاوەى داهاتمان دەبێت، کە بریتین لە ئەو بەشە بودجەى لە بەغداوە دێت و داهاتى نەوتى خۆمان و داهاتى غەیرە نەوتیەکان".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە چەند رۆژى رابردوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە، کە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگەکانی داهاتوو بە لێبڕینى ٣٥%ـەوە دابەشدەکرێت.