سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-21

6121 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرماوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و ناحیەی هیران ئێستادا گیراوە.


هاتوچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرماوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و ناحیەی هیران ئێستادا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و ناحیەی هیران ئێستادا گیراوە، هەرچەندە تیمەکانی راماڵینی بەفر سەرقاڵى راماڵینی بەفر و چاکردنەوەی پاراستنی رێگاوبانی هەولێر لە ئێستادا.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ پێنج پلەی ژێر سفر مانەوەی ئەوکەمە بەفرەی سەر ڕێگایەکە دەکات بەشەختە و بەستەڵەک ئەوەش زۆر مەتەسیدارتری دەکات لە بەفرەکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆى داخستنى ئەو رێگایە شوفێران دەتوانن وەکو رێگای بەدیل دەتوانن رێگای شەقلاوە هیران بەکاربێنن بۆ هاتوچۆکردن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکى شەپۆلێکى بەفربارین بەشێک لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانى گرتۆتەوە.