کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکاندا بەفر دەبارێت و ئەگەرى نمە باران لە سەنتەرى شارەکان هەیە و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکاندا بەفر دەبارێت و ئەگەرى نمە باران لە سەنتەرى شارەکان هەیە و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساردترین ناوچەى هەرێمى کوردستان پیرمامە بە -٦ پلە.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما شەش پلە و نزمترین چوار پلە دەبێت، لە سلێمانی پێنج بە یەک و دھۆک شەش بە یەک و کەرکوک ١٠ بە یەک پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١١ پلە و نزمترین سفر پلە دەبێت، لە سلێمانی نۆ بە -١ پلە، دھۆک نۆ بە -١، لە کەرکوکیش ١٤ بە یەک پلە دەبێت.



