سەردێڕ:

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانى تەیرانی بەغدادا ١٣ کەس کوژراون ​

فۆتۆ: 
2021-01-21

2572 جار خوێندراوەتەوە

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانى تەیەراندا لە بەغدادا ١٣ کەس کوژراون و ١٩ کەسیش برینداربوون.


ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانى تەیراندا لە بەغدادا ١٣ کەس کوژراون  و ١٩ کەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری بەغدا دوو تەقینەوە لە ناوچەکانی باب شێخ و ساحە تەیرانی بەغدا روویدا.

بەپێی میدیاکانی عێراق، تەقینەوەکان خۆکوژى بووە و لە رێگەى پشتێنى بۆمبرێژکراوەوە ئەنجامدراوە.

میدیا عێراقییەکانیش بڵاویانکردەوە، کە دوای تەقینەوەکان ناوچەی سەوزی بەغدا داخراوە.

لەوبارەوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە رایگەیاند، تەقینەوەکان لە نزیک دوو هێزی ئەمنی بووە، کە یەکەمیان لە نزیک ئەو ئۆتۆمبێلەی هێزەئەمنییەکان بووە، کە لە نزیک بازاڕەکە دانراوە و دووەمیش، هەندێک سەربازبووە، کە جلە و بەرگری سەربازییان کڕیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی حەوت ساڵە لە ناوەڕاستی بەغدا تەقینەوەی بەو شێوەیە روویان نەداوە.