سەردێڕ:

بایدن لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا واژۆی لەسەر ١٥ بڕیارکرد

فۆتۆ: 
2021-01-21

2730 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا لە نووسینگەکەی خۆی لە کۆشکی سپی واژۆی لەسەر ١٥ بڕیاری گرنگ کردووە.


سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا لە نووسینگەکەی خۆی لە کۆشکی سپی واژۆی لەسەر ١٥ بڕیاری گرنگ کردووە.

جێن پساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دوێنی چوارشەممە، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا لە نووسینگەکەی خۆی لە کۆشکی سپی، ١٥ بڕیاری گرنگی واژۆکردووە.

راشیگەیاندووە، گرنگترین ئەو بریارانەی کە بایدن واژۆی لەسەر کردون، بریتین لە، گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ پابەندبوون بە رێکەوتننامەی کەشوهەوای پاریس، گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ناو رێکخراوی تەندروستی جیهانی و راگرتنی بنیادنانی دیواری سەر سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاریداوە بە پۆشینبی ماسک و پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی گرتنەبەری چەند رێکارێکی دیکە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە وڵاتدا.

هاوکات، بایدن بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سەرۆکی پـێشوو بۆ قەدەغەکردنی هاتنی هاوڵاتیانی هەڵگری پاسپـۆرتی حەوت وڵات بۆ ئەمەریکا، وڵاتەکانیش بریتیبوون لە عێراق، ئێران، سوریا، سودان، سۆماڵ، یەمەن ، لیـبیا

بڕیارێکی دیکە  کە سەرۆکی نوێ  لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا واژۆی لەسەرکردوە، بڕیاری بەهێزکردنی پرۆگرامی پاراستنی منداڵانی کۆچبەر کە تێیدا داوای لێخۆشبوونی دیپۆرتی کاتی بۆ ئەو گەنجانە دەکات کە بە منداڵی  هاتوونەتە ناو خاکی ئەمریکاوە.

وتەبێژەکەی رایگەیاند، بایدن واژۆی لەسەر بڕیاری راگرتنی دروستکردنی هێڵی بۆری کیستۆن XL ی لەسەر سنووری کەنەدا کردوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە، ٢٠ی ١ی ٢٠٢١،  جۆ بایدنی سەرۆک  و کامالا هاریسی جێگری لە کۆنگرێس سوێندی یاساییان خوارد و بەوەش بە فەرمی وەک سەرۆک و جێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا دیاریکران.