سەردێڕ:

شەماڵ جەبار یاوەر: كۆرۆنا ڤایرۆ‌سێكی به‌و شێوه‌یه‌ كوشنده‌ نه‌بووه‌

فۆتۆ: 
2021-01-21

3038 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، كۆرۆنا مه‌ترسی ڕێژه‌ی مردنه‌كه‌ی ٣% بووه‌ كۆرۆنا ڤایرۆسێكی به‌و شێوه‌یه‌ كوشنده‌ نه‌بووه،‌ به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زۆر خێرایه‌.

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند، "دۆخی كۆرۆنا لەهه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌، ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ كەكۆرۆنا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێكی زۆری خه‌ڵك گرتوویه‌تی، وه‌ ئێستاش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئێمه‌ دابڕاوین له‌ یه‌كتری بۆنموونه‌ هاتوچۆ كه‌مه‌ له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكا و ئه‌مریكای باشور و ئه‌وروپا له‌به‌رئه‌وه‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات."

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم ڕووی لەکەمیکردووە بەجۆرێک دۆخەکە لەکۆنترۆڵدایە و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بتوانیین كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بهێڵینه‌وه‌، له‌مانگی سێدا پێشبینی ده‌كه‌م بتوانیین نزیك بینه‌وه‌ له‌سفر".

ئەوەشى خستۆتەڕوو، "له‌هه‌موو سنوری سلێمانی نزیكه‌ی ٣٦ - ٣٨ نه‌خۆشمان هه‌یه‌، له‌هه‌ولێر و دهۆك له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ندێك زیاتر هه‌یه‌ به‌ڵام ڕێژه‌ی تووشبوون له‌چه‌ند ڕوژی ڕابردوودا دڵخۆشكه‌ره‌".

باسیلەوەشکردووە، "هیچ كه‌یسێكی پشتڕاستكراوه‌ نییه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر هەبێت و نامانه‌وێت خه‌ڵك له‌و بابه‌ته‌ بترسێت چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ و ئه‌نفلۆنزای به‌رازیش ئاسانتر كۆنترۆڵ بكرێت".

راشیگەیاندووە، "له‌ئێستادا پێویستی داخستنی خوێندنگاكان نه‌ماوه‌. ناكرێتت پرۆسه‌ی خوێندن ڕابگیرێت، به‌ڵام پرۆسه‌كانی تر كه ‌له‌چوارده‌وری ئه‌ون ڕانه‌گیرێت باوه‌ڕیش ناكه‌م له‌مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی سێكته‌ری خوێندن ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ریمان هه‌بووبێت له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بەپێى دوا ئامارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم تاوەکو ئێستا ١٠٥ هەزار و ٣٣٩ کەس لە هەرێم کوردستان توشى ڤاریۆسى کۆرۆنابوون.