سەردێڕ:

بایدن: ترەمپ نامەیەکی زۆر بەخشندانەی بۆ جێهێشتووم

فۆتۆ: 
2021-01-21

12360 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ لە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکادا باس لەوەکرا، ترەمپ لە نوسراوێکدا بە بایدنی وتووە، هەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە، لەوبارەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ نامەیەکی زۆر بەخشندانەی بۆ جێهێشتووم.


دوای ئەوەی دوێنێ لە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکادا باس لەوەکرا، ترەمپ لە نوسراوێکدا بە بایدنی وتووە، هەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە، لەوبارەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ نامەیەکی زۆر بەخشندانەی بۆ جێهێشتووم.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەوە باسی لەوەکرد، لەبەرئەوەی نامەکە تایبەتە، وەک رێزگرتنێک لە سەرۆکی پێشوو لەبارەی ناوەڕۆکەکەیەوە هیچ ناڵێم تا قسە لەگەڵ ترەمپ نەکەم.

دوێنێ، نوسراوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە کە گوایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای جێهێشتووە، پێی راگەیاندووە، "جۆ، تۆ دەزانیت کە من بردمەوە"، بەرامبەردا، بەشێکی دیکەی میدیاکانی ئەمریکا ئەو نوسراوەیان بە ناراست لە قەڵەمدابوو.

هاوکات، بەپێی نەریتی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەموو سەرۆکێک نامەیەکی دەستنوس بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەکە بەجێدەهێڵێت تاوەکو لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا بیخوێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەشێوەیەکی ئاسایی نامە دەستنوسەکان هیوای بەختێکی باشی تیادایە بۆ سەرۆکە نوێیەکان.

هەر دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی وتاری ماڵئاوایی خوێندەوە و تیایدا، بەبێ ناوهێنانی جۆ بایدن، هیوای بەختێکی باشی بۆ ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا خواست.