سەردێڕ:

بۆ پێنجەم جار لە دوو هەفتەدا ئێران مانۆڕی سەربازی ئەنجامدا

فۆتۆ: 
2021-01-21

1090 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئێران مانۆڕێكی سه‌ربازی نوێی لە ناوچەی موکران لە كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومان ئەنجامدا.


سوپای ئێران مانۆڕێكی سه‌ربازی نوێی لە ناوچەی موکران لە كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومان ئەنجامدا.

ته‌له‌فزیۆنی فەرمی حکومەتی ئێران بڵاویكرده‌وه،‌ مانۆڕه‌كه‌ به‌ به‌شداری چه‌ندین گه‌وره‌ به‌رپرسی سه‌ربازی و به‌ به‌شداری یه‌كه‌كانی هاتنه‌ خوار له‌ ئاسمان، هێزی تایبه‌ت و تیمه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی خێرا بەڕێوەچووە.

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، ئه‌مه‌ پێنجه‌م مانۆڕی سه‌ربازی ئێرانه‌ له‌ باشوری ئه‌و وڵاته‌.

مانۆڕه‌كه‌ چەند رۆژێک دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌، دوو فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی بی ٥٢ی ئه‌مریكی و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ئێف ١٦ به‌ره‌و ئاسمانی كه‌نداو فڕیون.

له‌ رۆژانی رابردوودا و له‌ میانی مانۆڕێكی سوپای پاسداران له‌ ده‌ریای عومان هێزه‌كانی ئێران موشه‌كی دورهاوێژیان تاقیكردبوه‌وه و بەو وتەی حسێن سەلامی  فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئامانجێکی جوڵاویان لە زەریای هیندی کردووەتە ئامانج.