سەردێڕ:

وەزیری پیشەسازی عێراق: پلانمان بۆ باشترکردنی دۆخی پیشەسازی داڕشتووە

فۆتۆ: 
2021-01-21

521 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پیشەسازی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانێکی سێ قۆناغی بۆ باشترکردنی دۆخی پیشەسازی لە وڵاتدا داڕشتووە.


وەزیری پیشەسازی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانێکی سێ قۆناغی بۆ باشترکردنی دۆخی پیشەسازی لە وڵاتدا داڕشتووە.
مەنحەل ئەلخەباز وەزیری پیشەسازی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ئێن ئاڕ تیدا ئاشکرایکرد، وەزارەت پلانێکی سێ قۆناغی داڕشتووە بۆ باشترکردنی دۆخی پیشەسازی عێراق، سەرەکیترینیشیان دووبارە بونیادنانەوە و خستنەوەگەڕی ٨٣ کارگەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ١٢ کارگە نۆژەنکراونەتەوە و لە چەند مانگی داهاتووشدا، پێنج بۆ شەش کارگەیان وەک بەشێک لەوەی  پلانیان بۆ داڕشتووە دەکرێنەوە.
لەبارەی لەسەر کارلادانی چەند وەزیرێکی کابینەکەی کازمی رایگەیاند، "هیچ لێدوانێکم لەسەر ئەو بابەتە نییە و من دوورم لەوەی کە روودەدات، رەنگە راست بێت یان بە پێچەوانەوە".