سەردێڕ:

تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بایدن ژمارە ٤٦ بوو

فۆتۆ: 
2021-01-20

2826 جار خوێندراوەتەوە

تابلۆی ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن دیسیدا هاتوچۆ پێکرد، بریتی بوو لە ژمارە ٤٦ ئەوەش وەکو هێمایەک کە بایدن بووەتە ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان.


تابلۆی ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن دیسیدا هاتوچۆ پێکرد، بریتی بوو لە ژمارە ٤٦ ئەوەش وەکو هێمایەک کە بایدن بووەتە ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
CNN

ئەمڕۆ ٢٠ی ١ی ٢٠٢١، جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو سوێندی یاساییان خوارد.

لە یەکەم لێدوانیشیدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تویتەری تایبەت بە سەرۆکایەتی وڵاتەکە رایگەیاند، "هیچ کاتێکمان نییە لە دەستی بدەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان".

رۆژی ٣ی ١١ی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٨١ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٣٠٦ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردن رکابەرییەکەی لە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بردەوە.