سەردێڕ:

بایدن: ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە لە ئەمریکا

فۆتۆ: 
2021-01-20

704 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن کە لە چەند کاتژمێرێکی دیکەدا وەکو سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا سوێندی یاسایی دەخوات، لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە لە ئەمریکادا".


جۆ بایدن کە لە چەند کاتژمێرێکی دیکەدا وەکو سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا سوێندی یاسایی دەخوات، لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە لە ئەمریکادا".
No description available.

جۆ بایدن لە ئێستادا سەردانی کڵێسایەکی کاسۆلیکی شاری واشنتۆن دیسی کردووە و کەمێکی دیکە بەرەو کۆشکی سپی بەڕێدەکەوێت.

کەمێک لەمەوبەریش، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بە هەر رێگایەک بێت بۆ کۆشکی سپی دەگەڕێتەوە.

راشیگەیاند، "شەرەفمەند بووم کە بۆ ماوەی چوار ساڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بووم". دەشڵێت، بە لەبەرچاونەگرتنی کۆرۆنا، دۆخی وڵاتەکەی لە چوار ساڵ لەمەوبەر باشترە.

رۆژی ٣ی ١١ی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٨١ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٣٠٦ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردن رکابەرییەکەی لە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بردەوە.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە ٧٤ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٢٣٢ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا و بەوەش بەو ئاواتەی نەگەیشت، کە دەیویست بۆ دووەم خول سەرۆکایەتی ئەمریکا بکاتەوە.






‌بەپەلە