سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت

دەنگۆی بڕینی موچە رەتدەکەنەوە
فۆتۆ: 
2021-01-19

14788 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە موچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە فەرمانبەرانی عێراق نابڕن.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە موچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە فەرمانبەرانی عێراق نابڕن.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە ئەو زانیارییانەی باس لە لێبڕینی بڕێکی موچەی فەرمانبەران دەکەن راست نین و بێ بنەمان.

لەبارەی لێبڕینی باج لە موچەی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو باجەی پێشنیازکراوە لە موچەی فەرمانبەران ببڕدرێت، رێژەکەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١دا دیاریکراوە، بۆیە هەموارکردنی یان هەموارنەکردنی ئەو رێژەیە لە دەسەڵاتی پەرلەمانەدایە.

وەزارەتی دارایی عێراق، نوسراوی فەرمی رەوانەی هەموو وەزارەتەکان کردووە، کە تیایدا هاتووە، لەسەر بنەمای یەک لەسەر دوازدەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩، موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی عێراق دەدرێت.

عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا بودجەی نەبوو، لە ئێستاشدا پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١ لە پەرلەمانە و پەسەند نەکراوە، بۆیە رێگەی یاسایی بۆ پێدانی موچە خەرجکردنی یەک لەسەر دوازدەی بودجەی ٢٠١٩یە.

بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق ٢٠٢١، هەر کەسێک لە عێراق موچەی ٥٠٠ هەزار دینار بێت یان کەمتر باجی لێ وەرناگیرێت، بەڵام ١٠% باج دەخرێتەسەر هەر موچەیەک لە یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، هاوکات، ٢٠% باج دەخرێتەسەر هەر موچەیەک لە یەک ملیۆن دینار زیاتربێت و لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار زیاتر نەبێت و موچەی زیاتر لەوەش بە رێژەی زیاتر باجی دەخرێتەسەر.