ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دیاریکردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق.
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دیاریکردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق.
ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا و بەئامادەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکان، دەنگیداوە بە دواخستنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ ١٠ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
هاوکات، بڕیاربوو لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق داوای دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی بۆ ١٦ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کرد.