سەردێڕ:

بایدن لە ڕۆژی سوێندخواردنەکەیدا ئینجیلی خانەوادەکەی بەکاردەهێنێت

فۆتۆ: 
2021-01-19

5294 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی مادەی ٢ی بڕگەی یەکی دەستوری ئەمریکا دەبێت سەرۆکی هەڵبژێردراو بۆ دەست بەکاربوون سوێندی یاسایی بخوات، بەڵام داوای نەکردووە هیچ دەقێکی ئاینی بەکاربهێندرێت لەکاتێکدا زۆربەی سەرۆکە هەڵبژێردراوەکانی ئینجیلیان بەکارهێناوە.


بەگوێرەی مادەی ٢ی بڕگەی یەکی دەستوری ئەمریکا دەبێت سەرۆکی هەڵبژێردراو بۆ دەست بەکاربوون سوێندی یاسایی بخوات، بەڵام داوای نەکردووە هیچ دەقێکی ئایینی بەکاربهێندرێت لەکاتێکدا زۆربەی سەرۆکە هەڵبژێردراوەکانی ئینجیلیان بەکارهێناوە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ جۆ بایدن وەک جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و سوێندی بەو ئیجلە خوارد کە لە بنەماڵەکەیەوە و لە ساڵی ١٨٩٣ەوە بۆیان مابووەوە، هاوکات پلانی هەیە جارێکی تر لە ٢٠ی کانوونی دووەم لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەست بەکاربوونی هەمان ئینجیل بەکاربهێنێتەوە، کە قەبارەکەی پێنج ئینجە و خاچێکی سێلتیک لەسەر بەرگەکەی هەیە.

No description available.

هەڵبژاردنی ئەو ئینجیلەی سەرۆکەکان سوێندی پێدەخۆن ئازادن تیایدا، هەندێک لە سەرۆکەکان هەر بەکاریان نەهێناوە، هەندێکی تر ئینجیلی بنەماڵەی خۆیان بەکارهێناوە.

جۆرج واشنتۆن یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراو بوو لە رێوڕەسمی دانان و سوێندخواردنیدا لە ٣٠ی نیسانی ١٧٨٩ ئەو ئینجیلەی بەکارهێنا کە لەلایەن جۆن لۆدج بە دیاری پێدرابوو، کە پاش ئەوەی سوێندی خوارد جۆرج واشنتۆن ماچی ئینجیلەکەی کرد.

No description available.

دواتر هەریەک لە هاردینگ و ئینسنهاوێر و کارتەر و جۆرج بۆشی کوڕ هەمان ئینجیلی جۆرج واشنتۆنیان بەکارهێنا بۆ سوێندخواردن لەکاتی دەستبەکاربوونیان.

کاتێک ئەبراهام لنکۆڵن ساڵی ١٨٦١ لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە رێوڕەسمی دانانیدا سوێندی بە ئینجیلێک خوارد، کە پاش ئەو باراک ئۆباما لەهەردوو خولی دەرچوونی لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، یەکەم کەس بوو سوێندنی پێخواردەوە، کە ئینجیلەکەش لە کتێبخانەی کۆنگرێسدا هەڵگیرابوو.

No description available.

لە ساڵی ٢٠١٧دا کاتێک دۆناڵدترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە رێوڕەسمی دانان و سوێندخواردنیدا هەمان ئینجیلەکەی لنکۆڵینی بەکارهێنایەوە، هاوکات، ئەو ئنجیلەشی بەکارهێنا کە لەساڵی ١٩٥٥ لەلایەن دایکیەوە وەک دیارییەک پێیدرابوو.

No description available.

لەلایەکی دیکەوە، هەریەک لە فرانکلین و رۆزفێڵد لە کاتی سوێندخواردنیاندا ئینجیلی خێزانی خۆیان بەکارهێناوە، بەهەمان شێوە ئینسنهاوێر لە خولی یەکەمیدا ئینجیلی خێزانی بەکارهێنا لە رێوڕەسمی سوێندخواردندا.

ساڵی ١٩٦١ جۆن کەنەدی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەیدا ئینجیلی بنەماڵەی فیتسجیڕاڵدی بەکارهێنا کەلە ساڵی ١٨٥٠کانیشەوە پارێزراوبووە و بەدەستنوسی فیتسجیڕاڵد ناوی بنەماڵەکەی لەسەر تۆمارکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا لە رێوڕەسمی دانان و دەستبەکاربوون و سوێندخواردنیاندا ئینجیلیان بەکارنەهێناوە، لەوانەش هەریەک لە جۆن کوینسی ئادەمز و لیندن جۆنسن لەکاتی سوێندخواردنیاندا هیچ ئینجیلێکیان بەکار نەهێنا.