سەردێڕ:

عێراق داوای رادەستکردنی ئەو تۆمەتبارانەی دەکات کە لە ئەمریکا دەژین

فۆتۆ: 
2021-01-18

4738 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، داوایکردووە ئەمریکا ئەو تاوانبارانە رادەستی عێراق بکاتەوە، کە لە لایەن دادگاوە داواکراون و لە ئێستادا لەو وڵاتەدا دەژین.

ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکرد، فائید زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵا پێشوازی لە ماسیۆ تولێر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەیاندا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵا داوای لە باڵیۆزی ئەمریکا کردووە ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراون و لە ئێستادا لە ئەمریکادا دەژین رادەستی عێراقیان بکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوو دادگاکانی عێراق لەسەر دۆسیەی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەندین بەرپرسی باڵا دەرکرد، کە تۆمەتباران ئامادەیی دادگاییەکەنەبوون بەهۆی ئەوەی لەدەرەوەی وڵاتن.

هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا دادگایی رەسافە لەسەر دۆسیەی کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەرکرد.