سەردێڕ:

عێراق یەکێکە لە گەورەترین ھاوردەکارانی میوە لە تورکیاوە

فۆتۆ: 
2021-01-18

1703 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تورکیا ئاشکرای کرد، عێراق لە یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین بڕی پێنج جۆر سەوزە و میوەی تورکیا لەسەر ئاستی جیهان هاوردە دەکات.


سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تورکیا ئاشکرای کرد، عێراق لە یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین بڕی پێنج جۆر سەوزە و میوەی تورکیا لەسەر ئاستی جیهان هاوردە دەکات.
میلیسیا تۆکۆز مولتو سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تورکیا ئاشکرای کرد، ساڵی رابردوو تورکیا زۆرترین بڕی تەماتە و کەرەوز و لالەنگی و برتەقاڵ و هەناری هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە.
راشیگەیاند، هەریەک لە روسیا و ئەڵمانیا و ئۆکرانیا و عێراق و رۆمانیا پێنج گەورەترین وڵاتی جیهانن کە زۆرترین بڕی میوە و سەوزەی تورکیا هاوردە دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا شەربەتی میوە بەگشتی و شەربەتی شلیک و سێو و ئاوی کانزایی بەڕێژەیەکی زۆر هەناردەی ئەڵمانیا و ئەمریکا و عێراق و هۆڵەندا و بەریتانیا دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق بەردەوام بۆ دابین کردنی زۆرترین بڕی میوە و سەوزە  لە هەریەک لە وڵاتی ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکات، جار جار هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە قەدەغەدەکات کە بەرهەمی ناوخۆیی دەتوانن دابینی بکەن.