سەردێڕ:

دەیلی مەیل: وتەبێژەکەی بن لادن لە لەندەن دەرکەوتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-17

7092 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووتەوە، کە عادل عەبدولباریی وتەبێژی ئوسامە بن لادن، دووبارە لە لەندەن دەرکەوتووەتەوە.


ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووتەوە، کە عادل عەبدولباریی وتەبێژی ئوسامە بن لادن، دووبارە لە لەندەن دەرکەوتووەتەوە.
ماڵپەری دەیلی مەیل بەریتانی بڵاویکردەوە، "عادل عەبدولباری میسری وتەبێژی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی قاعیدە دووبارە لە لەندەنە، کە دەکرێت بە هەلێکی نوێ دابنرێت بۆ ئەو کەسە بۆ ئەوەی بێت بە کەسێکی باش یان بۆ دروستکردنی کاولکاریەکی نوێ." 
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا دادگای ئەمریکا بڕیاریدا، "عەبدولباری بەزوویی لە زیندان لەسەر بنەمای "مرۆیی" ئازاد بکرێت، کە پەیوەندی بە قەڵەویی و تەنگەنەفەسی ناوبراوەوە هەبوو، ئەوەش بووبووە هۆی ئەوەی لە زینداندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لاواز ببێت."
هاوکات، لەم هەفتەیەدا لەدەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە لەندەن، کە بەهاکەی یەک ملیۆن پاوەندە، وێنەی عادل عەبدولباری میسری گیراوە، لەو بینایەی کە پێش زیندانیکردنەکەی تێیدا ژیاوە، هەروەها ژن و خێزانەکەی لەوێ نیشتەجێ بوون. 
لەو بارەیەشەوە، پارێزەرە ئەمریکییەکەی عەبدولباری رایگەیاندووە، "دوای ئەو هەموو ماوەیە عەبدولباری دەیەوێت ژیانێکی ئارام لەگەڵ خێزانەکەیدا بە خۆشی بەسەر بەرێت، بەڵام لەوە تێگەیشتووە کە دەزگای هەواڵگری بەریتانیا  MI5 و پۆلیسی میترۆپۆلیتن کەمتر گەشبینن بە گەڕانەوەی."
بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٧ عەبدولباری مافی پەنابەریی لە بەریتانیا بەدەستهێناوە، گەڕانەوەی بۆ ئەو وڵاتە رێگەپێدراو بووە، ئەوەش پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ دەستگیربکرێت و رادەستی ئەمریکا بکرێت.
عەبدولباری لە شوباتی ٢٠١٥دا سزای ٢٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەکرا، ئەوەش بەهۆی رۆڵی لە تەقینەوەکانی ساڵی ١٩٩٨ـی قاعیدە کە دوو باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە ئەفریقا کردە ئامانج و بەهۆیەوە ٢٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٢ کەسیان ئەمریکی بوون.