سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: قسەکانی فەرەنسا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی تاران بێ بنەمایە

فۆتۆ: 
2021-01-17

1119 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوی ئێران رایگەیاند، قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە باسی لەوەکردبوو تاران لە پرۆسەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدایە، بێ بنەمایە و دوورە لە راستییەوە.


وەزیری دەرەوی ئێران رایگەیاند، قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە باسی لەوەکردبوو تاران لە پرۆسەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدایە، بێ بنەمایە و دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جەواد زەریف وەزیری دەرەوی ئێران لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی تاران بێ بنەمایە، بە هاوتا فەرەنسیەکەشی دەڵێت، "تۆ بە فرۆشتنی چەک بە تاوانبارانی شەڕی سعودیە کاری کابیینەکەتت دەسپێکرد، خۆت بەدووربگرە لە وتنی شتی بێمانا لەسەر ئێران."

ئەم قسانەی جەواد زەریف داوای ئەوە هات، ژان ئێڤ لێ دراێن وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێکەتونێکدا لەگەڵ گۆڤاری لو دیمانچ کە لە رۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە، باسی لەوەکردووە، "ئێران توانای چەکی ئەتۆمی بەهێز دەکات و پێویستە تاران و واشنتن بگەڕێنەوە سەر رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی ٢٠١٥."

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەسا لەلایەن چەند وڵاتێک و گروپەکانی مافی مرۆڤەوە رەخنەی لێگیراوە لەبارەی ئەو چەکانەیەی کە بە سعودیەی فرۆشتووە، کە رەنگە ئەو وڵاتە لە جەنگ لەگەڵ یەمەندا بەکاریهێنابێت.

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ـدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  بەشێوەیەکی یەکلایەننانە کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران راگەیاند و چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

لەوبارەیەوە، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کە ٢٠ی ئەم مانگە بە شێوەیەکی فەرمی وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە دیاریدەکرێت، پێشتر باسی لەوەکردووە، کە وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ رێککەوتنامەکە ئەگەر ئێران پابەند بێت، بەگوێرەی ئەوەش پێویستە ئێران چالاکییە ئەتۆمیەکانی سنوردار بکات لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەری.

لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنامەکە و سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا لەلایەن ترەمپەوە، ئێران بەشێکی زۆری بەندەکانی رێککەوتننامەکەی شکاند، بەڵام دەسەڵاتدارانی تاران رایانگەیاندووە، ئێران پابەند دەبێت بەسەرجەم بەندەکانی رێککەوتنەکەوە ئەگەر واشنتن سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.