میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە، لەئاکامی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەشاری جنیەنەی رۆژئاوای ویلایەتی دارفور، ٥٠ کەس کوژران و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە، لەئاکامی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەشاری جنیەنەی رۆژئاوای ویلایەتی دارفور، ٥٠ کەس کوژران و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەندیکای پزیشکانی سودانیش لە ویلایەتی دارفوری ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، رێژەی گیانلەدەستدانی شەڕەکەی ئەو دوو لایەنە گەشتووەتە نزیکەی ٥٠ کەس و نزیکەی ٩٧ کەسیش برینداربوون، هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانیش ئاماری قوربانیەکان لەهەڵکشاندان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، سەرلەبەیانی دوێنێ شەممە، بەهۆی درووستبونی دەمەقاڵی لەنێوان دوو کەسدا؛ شەپۆلێکی تری گرژیی و ئاڵۆزی لەو شارەدا سەری هەڵدا و بەهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک کوژران و برینداربوون، هاوکات هەندێک خانووی هەردوو لا کە بەکەرەستەی سادە بونیادنرابوون، سوتێنران.