لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ١٦٢ داواکاری لە بارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەخاتە بەردەم پەرلەمان و تیایدا داوادەکەن، داهاتەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لە نێوان پارێزگاکاندا دابەشبکرێت، هاوکات دیاریکردنی نرخی دراو و نەوتی سپاردووە بە حکومەت.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی دیاریکردنی نرخی دراو و بەرمیلێک نەوت لە پرۆژە یاسای بودجە لە چوارچێوەی ئەرکەکان و تایبەتمەندێتی حکومەت جێگیرکراوە.
هاوکات، جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پێویستی بە کەمکردنەوەی خەرجی گشتی و چالاککردنی هەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، داوایانکردووە دابەشکردنی داهاتەکان بەشێوەی دادپەروەرانە لە نێوان پارێزگاکاندا دابەشبکرێن، لەگەڵ رەچاوکردنی شایەستە داراییەکانی پترۆدۆلار و دەروازە سنورییەکان و دووهێندەکردنی داهاتی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان و پشتیوانیکردنی وەزارەتی پەروەردە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا عێراق لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا نرخی دۆلاری جێگیرکرد و بۆ هەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٤٥ هەزار دیناری عێراقی لە وەزارەتی دارایی دیاریکرد، هاوکات، بانکەکاندا بە ١٤٦ هەزار دینار و بۆ هاوڵاتیانیش ١٤٧ هەزار دیناری دیاریکرد.